ڕاستەوخۆ

موجتەبا خامنەیی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە

reset font size increase font size

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە بڵاویکردەوە، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران، سەرجەم ئەو پێشنیازانەی ڕەتکردووەتەوە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان و دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا خراونەتەڕوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، پێشنیازەکان بە دەستپێشخەریی سێ دەوڵەت و لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییە ناڕاستەوخۆکان و نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکان گەیشتوونەتە تاران، بەڵام لە لایەن خامنەیی رەتکراونەتەوە.

بەرپرسە ئێرانییەکە ئاشکرایکردووە، دەسەڵاتدارانی نوێی ئێران لەم قۆناغەدا هیچ جۆرە سازشێک بۆ واشنتن ناکەن.

ڕێبەری نوێی حکومەتی ئێران، لە کۆبوونەوەیەکی باڵای تایبەت بە سیاسەتی دەرەوە ئاماژەی بەوە کردووە، بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکان، ڕێگە بە چوونە ناو هیچ جۆرە دانوستان یان ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا نادات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.