ڕاستەوخۆ

پاکستان: دەمانەوێت لایەنی ئێرانی ڕازی بکەین بەشداری لە دانوستانەکان بکەن

reset font size increase font size

وەزارەتی ڕاگەیاندنی پاکستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا لایەنی ئێرانی هیچ وەڵامێکیان بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکاندا نەداونەتەوە و دەمانەوێت لایەنی ئێرانی ڕازی بکەین کە بەشداری لە دانوستاندنەکانی ئیسلام ئاباد بکەن.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، پاکستان وەک نێوەندگیر بەردەوامە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ هەردوو لایەنی ئەمریکی و ئێرانی و هەوڵدەدات کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە چارەسەر بکرێن.

 ئاماژە بەوەشکراوە، ماوەی ئاگربەستەکە لە کاتژمێر سێی بەیانی کۆتایی پێدێت و بەشداریکردنی لایەنی ئێرانی بەر لە کۆتایی هاتنی ماوەی دوو هەفتەیی ئاگربەستەکە چارەنوسسازە.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، پاکستان بە شێوەیەکی ڕاستگۆیانە هەوڵی داوە ڕێبەری ئێران ڕازی بکات بۆ بەشداریکردنی شاندنی ئێرانی لەدانوستاندنەکاندا، لەئێستاشدا چاوەڕێی وەڵامی لایەنی ئێرانی دەکەن.

بڕیاربوو گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە پاکستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی دەستێوەردانی دۆناڵد ترەمپ و گەمارۆدانی گەرووی هورمز لایەنی ئێرانی پەشیمان بووەوە لە بەشداریکردن لە دانوستانەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.