وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە 21ـی نیسانی 2026، لیستی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی سێ لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، سبەی چوار شەممە 22ـی نیسانی 2026، لیستی موچە و تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.