شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەنجومەنی سیاسی و پەرلەمانتارانی جوڵانەوەکە رێککەوتنی سیاسی نێوان نەوەی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیاین پەسەند کردووە و رۆژی پێنجشەممە، 2ی تەمموزی 2026، رێککەوتنەکە بە فەرمی واژۆ دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی حوزەیرانی 2026، شاسوار عەبدولواحید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: "رۆژى پێنجشەممە باڵانسى هێز لە کوردستان دەگۆڕدرێت و چاوەڕوانین گۆڕانکارییەکى گەورە رووبدات."
ئاماژەی بەوەش کرد کە پەرلەمانتارانی فڕاکسیۆنەکەیان رووبەڕووی چەندین فشار و پێشنیازی ماددی (ئیغرائات) بوونەتەوە، بەڵام سەرجەمیانیان رەتکردووەتەوە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پشکی کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەیدا باسی لە سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و بەرپرسانی باڵا کرد و گوتی: "له بهغدا كۆمهڵێك كۆبوونهوهی باشمان ئهنجام دا."
سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، شاسوار عەبدولواحید ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرا کرد و رایگەیاند:
"سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی راگەیاندم کە چیتر هەرێم خەمی مووچەی نەبێت؛ دۆخی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ دۆخی مووچەخۆرانی عێراق وەک یەکە و هەر کاتێک مووچەی عێراق بدرێت، بە دڵنیاییەوە مووچەی هەرێمیش لەگەڵیدا خەرج دەکرێت."