دادگای پێداچوونەوەی شۆڕشی ئورمیە سزای بەسەر ٢٩ هاووڵاتیی کوردی شاری پیرانشاردا پەسەند کرد کە پێشتر بەهۆی بەشداریکردن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا ڕووبەڕووی دۆسیەی دادوەری ببوونەوە.
دۆسیەکە لە ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ ٥٨ هاووڵاتی کرابووەوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی "هەڵپەڕکێی کوردی، پۆشینی جلی خاکی و بەستنی جامیانە" و "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم لە ڕێگەی هێماگەراییەوە".
لە قۆناغی سەرەتایی دادگادا ٢٩ کەسیان بێتاوان دەرچوون، بەڵام ٢٩ هاووڵاتییەکەی تر سزادران بە دانانی پێبژاردنێکی دارایی یان سێ مانگ زیندانیکردن، کە لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٦ لە لایەن دادگای پێداچوونەوەوە وەک خۆی چەسپێنرا.