ڕاستەوخۆ

حزبی دیموکرات و کۆمەڵە: بەیاننامەی "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" گوزارشت لە هەڵوێستی ئێمە ناکات

reset font size increase font size

دوو هێزی سەرەکیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، بە فەرمی بێبەریبوونی خۆیان لە بەیاننامەی ئەم دواییەی "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" سەبارەت بە شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕاگەیاند.

لە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیدا، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی ئێران و کوردستانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی ئەوەی ئەوان ئەندام نین لە ئۆرگانە ڕاپەڕاندنەکانی ئەو کۆنگرەیەدا، هیچ ڕۆڵێکیان لە نووسینەوە و پەسەندکردنی ئەو بەیاننامەیەدا نەبووە.

 حدکا جەختی کردووەتەوە کە ناوەڕۆکی ئەو ڕاگەیەندراوە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی فەرمیی ئەوان ناکات و هەڵوێستەکانی حیزب تەنیا لە ڕێگەی میدیا و دامەزراوە فەرمییەکانی خۆیانەوە بڵاودەکرێنەوە.

هاوکات، سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێرانیش لە ڕوونکردنەوەیەکی هاوشێوەدا، کە ئەمڕۆ 19ی تەممووزی 2026 بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند کە بەپێی ڕێککەوتنەکانی پێشوو بڕیار وابوو کۆنگرەی ناوبراو خۆی لە دەرکردنی هەڵوێستی سیاسیی بەدوور بگرێت، چونکە بۆچوونی جیاواز لە نێوان هێزەکاندا هەیە.

 کۆمەڵە جەختی کردووەتەوە کە پشتگیری لە ناوەڕۆکی ئەو بەیاننامەیە ناکەن و هەڵوێستی ئەوان لەسەر دۆخەکە ڕوون و شەفافە و تەنیا لەلایەن دەسەڵاتی فەرمیی حیزبەکەیانەوە ڕادەگەیەنرێت.

دەربارەی ڕاگەیەندراوەکەی کۆنگرەی ئازادی ئێران:

Image

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" بە توندی سەرکۆنەی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر خاکی ئێران کرد و ڕایگەیاند کە سیاسەتە شەڕانگێزەکانی تاران بوونەتە هۆی ڕاکێشانی شەڕ بۆ ناوچەکە و خستنی ژێرخانی وڵات ژێر مەترسییەوە.

 هاوكات، کۆنگرەکە هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای پاسدارانی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران ئیدانە کرد کە بەهۆیەوە ۹ پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا، و ئەمەی بە درێژکراوەی سەرکوتکارییەکانی ڕژێم ناوبرد.

 لە کۆتاییدا، بەیاننامەکە وێڕای دژایەتیکردنی هەر دەستێوەردانێکی سەربازیی دەرەکی، جەختی لەسەر ئازادکردنی بێمەرجی زیندانیانی سیاسی، ڕاگرتنی سێدارەکان و پاراستنی مافی دیاریکردنی چارەنووس تەنیا لە دەستی خودی گەلانی ئێران و هێزە دیموکراتەکاندا کردەوە.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.