پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ڕایگەیاند، داننان بە پێگەی سیاسیی کورد و خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی کورد لە ئێران، مەرجی سەرەکییە بۆ قبووڵکردنی سیستەمی سیاسیی داهاتوو لە ئێران.
پژاک، ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی تێڕوانینی حزبەکە بۆ داهاتووی ئێران بڵاوکردووەتەوە و دەشڵێت، دەستووری داهاتووی ئێران دەبێت لەسەر بنەمای هاوبەشی و مافە سیاسییەکانی نەتەوە جیاوازەکان دابنرێت.
باسی لەوەش کردووە، پەیوەندیی و دیپلۆماسی و گفتگۆ لەگەڵ وڵاتان لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی کورد بە مافی خۆی دەزانێت و جەختیش دەکاتەوە لەوەی ئەم پەیوەندییە سیاسیانە بە مانای پەسەندکردنی هەموو تێڕوانین و بۆچوونەکانی ئەو لایەنانه نییە.
پژاک گوتوشیەتی، هەر لایەنێک، ناسنامە، ماف و پێگەی سیاسیی نەتەوەی کورد قبووڵ نەکات، پەیوەندیی سیاسی لەگەڵ دروست ناکەن.
دەشڵێ، هەر سیستمێک کە لە داهاتووی ئێران کاری پێبکرێت، پێویستە ماف و ئازادییەکانی کورد و گەلانی دیکەی ئێران دابین بکات.