هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو مێردمنداڵی تەمەن ١٧ و ١٦ ساڵیان بە ناوی سیامەک مفیدی و سرووش عێناتی دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستنەوەیان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی ٥ی ئەیلول، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خێزانی ئەم دوو مێردمنداڵە و دەستبەسەریان کردوون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سیامەک مفیدی (١٧ ساڵ) و سرووش عێناتی (١٦ ساڵ) پاش دەستبەسەرکردنیان، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێکی لە گرتوخانە ئەمنییەکانی تاران کراون.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە بارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراون لەبەردەستدا نییە.