ڕاستەوخۆ

سزای سێ ساڵ زیندان و 74 قامچی بەسەر خۆپیشاندەرێکی کوردی خۆراساندا سەپێنرا

reset font size increase font size

دادگای بجنووردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای سێ ساڵ زیندان و ٧٤ قامچیی بەسەر هاووڵاتییەکی کوردی کورمانجدا سەپاند، کە لە خۆپیشاندانەکانی زستانی ڕابردوودا دەستبەسەر کرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و تۆڕی کۆڵبەرنیوز، فەرهاد باغچەقی، چالاکوانی کوردی خەڵکی بجنوورد، لەلایەن دادگای شاری بجنووردەوە بە تۆمەتەکانی "تێکدانی ئاسایشی گشتی بە بەشداریکردن لە گردبوونەوەکان، یاخیبوون بەرامبەر هێزەکانی دەوڵەت و پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان" ڕووبەڕووی ئەم سزایە بووەتەوە.

ئەم بڕیارەی دادگا لە کاتێکدایە کە لە دوای دەستپێکردنەوەی ئاڵۆزی و هێرشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر چالاکوانانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە و دەیان چالاکوانی دیکەش دەستگیر و ڕووبەڕووی سزای جیاواز بونەتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.