ڕاستەوخۆ

پژاک لە یادی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا داوای بەهێزکردنی تێکۆشان دەکات

reset font size increase font size

بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی «ژن، ژیان، ئازادی» کە لە 16ی ئەیلوولی 2022 بە کوشتنی ژینا ئەمینی دەستی پێکرد، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرجەم شەهیدانی شۆڕشەکە بە ڕێزەوە یاد دەکاتەوە.

پژاک لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەپێچەوانەی هەموو گوشار و کۆمەڵکوژییەکانی ئەم چوار ساڵە، ڕوحی بەرخۆدان نەکوژاوەتەوە و بزووتنەوەکە گۆڕانکاریی قووڵی لە کۆمەڵگەدا پێکهێناوە، بە جۆرێک کە ژنانی کورد و سەرجەم ژنان پێشەنگایەتیی دەکەن. هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە بە یەکێتیی گەلانی وەک بەلووچ، ئازەری و گەلانی تر، بنەمای ئێرانێکی دیموکراتیک و فرەیی دەتوانرێت دابندرێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا، پژاک جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕێگەی چارەسەری نە بە دەستێوەردانی دەرەکی، بەڵکوو بە هێز و تێکۆشانی ڕێکخراوی کۆمەڵگە خۆیەتی، و داوا لە ژنان، گەنجان، کرێکاران و سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگە دەکات کە لە 16ی ئەیلوولدا سەردانی گۆڕستانی شەهیدان بکەن و لە هەموو شوێنێک دەنگی «ژن، ژیان، ئازادی» بەرز بکەنەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.