ڕاستەوخۆ

چالاکوانێکی ژینگەپارێز بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوو

reset font size increase font size

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیسنا لە سنوری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چالاکوانێکی ژینگەپارێز کە بەشداریی لە کوژاندنەوەی ئاگری ناوچەی پارێزراوی مەرخێڵ کردبوو، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو. 

بەرپرسانی ناوچەکە دەڵێن، مینەکە لە پاشماوەکانی سەردەمی جەنگی ئێران و عێراق بووە و لە سنووری ئەو ناوچە پارێزراوەدا بە هۆی ئاگرەکەوە تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی برینداربوونی ئەو چالاکوانە ژینگەپارێزە.

هێشتا ناسنامە و زیانیاریی ژینگەپارێزەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قودس لە پاوە.

بەشێکی زۆری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی پاشماوەی جەنگەوە هێشتا مەترسیدارن و داوا دەکرێت خەڵک لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری ناوچە سنوورییەکان ئاگاداری ئەم مەترسییە بن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.