ڕاستەوخۆ

دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنورییەکانی بانه بریندار بوون

reset font size increase font size

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە دوو رووداوی جیادا لە ناوچە سنورییەکانی هەنگەژاڵی سەر بە شارستانی بانه، دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

لە رووداوی یەکەمدا، کە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەوی سێشەممە، ٤ی ئابی ٢٠٢٦ ڕووی دا، کۆڵبەرێکی خێزاندار بە ناوی گۆران خەتری، باوکی کچێک و خەڵکی گوندی نەیزەرودی بانه، لە کاتی کۆڵبەریدا لەلایەن هێزەکانی هێڵی سنوریی ئێرانەوە تەقەی لێ کرا و بە سەختی لە ڕانیدا بریندار بوو.

 ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە بانه گواستراوەتەوە.

لە رووداوی دووەمیشدا کە ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ئابی ٢٠٢٦ ڕووی دا، کۆڵبەرێکی تر بە ناوی بەختیار ئەمینی، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی دۆسینەی بانه، لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنورییەکانی هەنگەژاڵ بەهۆی تەقینەوەی مۆنی بەجێماوی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقەوە لە قاچدا بە سەختی بریندار بوو. ناوبراو ئێستا لە هەمان نەخۆشخانە لە بانه لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.