سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاند، دادگای شۆڕشی ئێران سزای بەندکردن و بێبەشکردنی کۆمەڵایەتیی بەسەر 12 هاووڵاتیی بەهاییدا سەپاندووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، تۆمەتی ئاڕاستەکراو بۆ ئەم هاوڵاتییانە بریتی بووە لە ئەنجامدانی چالاکی فێرکاری و ڕاگەیاندن بە پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلام بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی ئاینی بەهاییەت.
هاوکات گوشارەکان لەسەر پەیڕەوانی ئایینی بەهایی لە بوارەکانی پەروەردە و زیندانەکانیشدا زیادی کردووە و خوێندکارێکی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی بیرجەند، بەهۆی باوەڕبوون بە ئایینی بەهایی لە زانکۆ دەرکراوە.
ئاژانسی هەواڵی هەرانا بڵاویکردووەتەوە کە زیندانییهكی بەهایی لە زیندانی ئەردەبیل دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە، ههروهها زیندانییەکی نەخۆشی بەهایی دیكه لە شیراز لە وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی و مۆڵەتی دەرمان بێبەشکراوە.
ئامارەکان دەریانخستووە لە ساڵی ڕابردوودا بە تێکڕایی سهدا 62ی پێشێلکارییەکانی پەیوەندیدار بە کەمینە ئایینییەکان لە ئێران، تایبەت بووە بە پێشێلکاریی مافەکانی بەهاییەکان.