ڕاستەوخۆ

نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێران پێکهاتە نەتەوەییەکان و بەتایبەت کورد دەچەوسێنێتەوە

reset font size increase font size

شارەزایانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە (٦ی ئابی ٢٠٢٦) داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد کۆتایی بە پەرەسەندنی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی، ڕفاندن، بێسەروشوێنکردن، ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدانی نادادپەروەرانەی پێکهاتە نەتەوەییەکان، بەتایبەت کورد و بلووچ، بهێنن و ڕایگەیاند کە پێکهاتەکانی ئێران دەبێت بە بێ جیاکاری لە ئارامی و کەرامەتدا بژین.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی شارەزایان، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ـەوە دەسەڵاتدارانی ئێران هەزاران کەسیان دەستبەسەر کردووە و زۆرینەیان لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراون.

شارەزایان ئاماژەیان بەوە داوە که تەنها لە ساڵی ٢٠٢٦ـدا لانیکەم ٢٤ هاووڵاتیی بلووچ و ٢٢ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون و ژمارەیەکی زۆری تریش لە مەترسیی لەسێدارەداندا دەن.

شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان هێمایان بۆ ئەوە کردووە کە یاساکانی پەیوەندیدار بە فراوانکردنەکەی ساڵی ٢٠٢٥ بۆ پێناسەی سیخوڕی و تۆمەتەکانی وەک "محاربە" و "فساد فی الأرض" بە شێوەیەکی فراوان دژی پێکهاتەکان بە کار دەهێنرێن

. ئەوان داوایەکی بەپەلەیان لە بەرژەوەندیی پێنج کەس بە ناوەکانی یوسف ئەحمەدی، ڕەئوف شێخ مەرووفی، محەممەد فەرەجی، محسن ئیسلامخاهـ و فەرهاد بەرانزەهی کرد کە مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئامانجگرتنی کورد و بلووچ سنووری ناوخۆی وڵاتی تێپەڕاندووە و کەمپیینەکانی هەڕەشە و چاودێریکردن دژی چالاکوانانی دەرەوەی وڵاتیش بە ڕێوە دەچن، بە جۆرێک دەسەڵاتدارانی ئێران دەستیان بەسەر موڵک و ماڵی سەدان کەس لە هاووڵاتییانی دەرەوەدا گرتووە و لیستی ناوی ٣٧ سەکردە و چالاکوانی کوردیان لە دەرەوە بڵاو کردووەتەوە کە سزای غیابی و داوای ڕادستکردنەوەیان بۆ دەرچووە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.