ڕاستەوخۆ

پژاک لە یادی 12ساڵەی کۆمەڵکوژیی شەنگالدا: مەترسیی لەسەر ژیان و بوونی ئێزدییەکان هێشتا ماوە

reset font size increase font size

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان  (پژاک) بە بۆنەی ١٢ەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێشتا مەترسیی نوێ لەسەر شەنگال و گەلی ئێزدی بوونی هەیە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی مەجلیسی پژاک، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال و لە ئەنجامدا هەزاران هاووڵاتیی بێتاوانی ئێزدی کۆمەڵکوژ کران، ژنان و کچان ڕفێنران و کرانە کۆیلە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دەوڵەتی تورکیا پاڵپشتیی سەرەکیی چەتەکانی داعش بووە، و هەندێک هێزیش لە باشووری کوردستان ئێزدییەکانیان بە تەنیا جێهێشت و ڕێگەیان بەو کارەساتە دا.

پژاک ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەرچەندە هێزە گەریلاکان و شەڕڤانانی ئێزدی توانیان لە سەرەتادا هێرشەکان تێکشکێنن، بەڵام لە ساڵانی دواتریشدا هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شەنگال بە ڕەزامەندیی هێزە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام بوون.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەدا، هۆشداری دراوە لەوەی کە دەوڵەتی عێراق هێشتا ئەو بیرکردنەوەیەی نییە کە پێش بە دووبارەبوونەوەی کۆمەڵکوژییەکان بگرێت، و لە سایەی ئاڵۆزییەکانی ئێستای ناوچەکە و شەڕی سێیەمی جیهانی، هەڕەشەی نوێ لەسەر شەنگال و ناسنامەی کوردی هێشتا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، مەجلیسی پژاک وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکە و "فەرماندە شەهیدەکان"، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێزە ئازادیخوازەکان کرد کە بۆ ئازادکردنی ژن و منداڵە ڕفێنراوەکانی ئێزدی هەنگاو بنێن.

جەختیشی کردەوە کە ناساندنی مافە سیاسی، کۆمەڵگەیی و فەرهەنگییەکانی ئێزدییەکان و بەهێزکردنی سیستمی خۆپاراستن، تەنها گەرەنتیی پاراستنی شەنگالی داهاتووە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.