مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەیامێکدا بەبۆنەی 12 هەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکانەوە پەیامیکی هاوخەمی نارد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەنگاوی جدی بنێت بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ڕفێندراوانی ئێزدی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەیان.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بەوە کرد، ئاشکراکردنی چارەنووسی سەرجەم ڕفێندراوەکان و دەستەبەرکردنی ئاسایشی شەنگال و ڕۆڵەکانی ئێزدی، بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی، مرۆیی و نێودەوڵەتییە.
مەزڵوم عەبدی جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پرسە و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەی ئێزدی، پێویستی بە جووڵەیەکی بەپەلە و جدیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە تاوەکو ئازاری ئەم تاوانە لەسەر ئێزدییەکان سووکتر بکرێت.