لە کاتی ئۆپراسیۆنەکانی کوژاندنەوەی ئاگرێکی ناو دارستانەکانی یۆنان، دوو هەلیکۆپتەری بەرگریی شارستانی بەیەکدا تەمامان کرد و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دەستەی بەرگریی شارستانیی یۆنان، ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە، هەلیکۆپتەرەکان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرێکی گەورە بوون لە باکووری ڕۆژئاوای ئەسینای پایتەخت، کە بووەتە هۆی سوتان و وێرانبوونی زیاتر لە 100 خانوو. هاوکات کەوتنەوەی ئاگرێکی دیکەش لە دوورگەی گەشتیاریی کێفالۆنیا بووەتە هۆی ڕاکردنی هاوڵاتییان و گەشتیاران لە ناوچەکە.
دەستەی ئاگرکوژێنەوە پشتڕاستی کردەوە، دوو سەرنشینی ناو یەکێک لە هەلیکۆپتەرەکان، پێکهاتبوون لە هاوڵاتییەکی یۆنانی و هاوڵاتییەکی دانیمارکی گیانیان لەدەستداوە، لە کاتێکدا تیمەکەی هەلیکۆپتەرەکەی دیکە، کە هاوڵاتییەکی یۆنانی و بەریتانی بوون لە ڕووداوەکە ڕزگاریان بووە.