ڕاستەوخۆ

جەی دی ڤانس: بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران هەیە بەڵام گرەنتیی 100% نییە

reset font size increase font size

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، نوێترین پێشهاتی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، پێویستیان بە پشوودرێژیی زیاترە.

جەی دی ڤانس لەبارەی بەڕێوەچوونی گفتوگۆکانەوە ڕایگەیاند، بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران هەیە و گەیشتوونەتە قۆناغێک، کە دەتوانن پێکەوە دانیشن و لەسەر پرسەکان دانوستان بکەن، گوتی: "ناتوانین گرەنتیی 100%ـی ڕێککەوتن بکین، چونکە پرسی لەناوبردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەژێر زەویدا، وردەکاریی زۆر و کاتی دەوێت".

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەکەوە ڕاشیگەیاند: "ئەوەی دەمانەوێت دانانی چوارچێوەیەکی سەرکەتووە بۆ دانوستانەکان. هەندێک وردەکاری هەن پێویستە لەسەریان بوەستین چونکە کاتیان دەوێت، بۆ نموونە چۆنیەتیی دەستگەیشتن و لەناوبردنی ئەو یۆرانیۆمە پیتێنراوەی لە قووڵاییەکی زۆری ژێر زەویدایە".

جەی دی ڤانس جەختی لەوەش کردەوە، هێشتا واشنتن نەگەیشتووەتە ئامانجی کۆتایی لە جەنگی دژی ئێراندا و گوتی: "هەستی ئەوەم هەیە ڕێکدەکەوین و دەمانەوێت ڕێککەوتنەکە بەجۆرێک بێت سوود بە خەڵکی ئەمەریکا بگەیەنێت. ئەگەر ڕێککەوتن بکرێت، گەرووی هورمز دەکرێتەوە و پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێرانیش بۆ ماوەیەکی درێژ دەگەڕێنینەوە دواوە، هەرچەندە لایەنی سەربازیی ئێران بە خراپی لێیدراوە".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان