کۆنفیدراسیۆنی کوردستانیانی نیشتەجێ لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) لە ڕاگهیهنراوێكدا، ناڕەزایەتی توندی بەرانبەر سەردانی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی کاتیی سوریا بۆ بەرلین دەربڕی.
کۆن-مەد دهڵێت "بانگهێشتكردنی ئەحمەد شەرع بۆ بەرلین، تەنها هەنگاوێکی دیپلۆماسی نییە، بەڵکو پەیامێکی سیاسییە بۆ پشتگوێخستنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کە بەرانبەر کورد، عەلەوی، دروز و مەسیحییەکان ئەنجام دراون.
لە ڕاگهیهنراوهكهدا ئاماژە بەوە کراوە، ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان تێوەگلانی هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا، لە تاوان دژی خەڵکی سڤیل دەسەلمێنن.
هەروەها بێسەروشوێنبوونی ڕۆژنامەنووسان ئێڤا ماریا میشێلمان و ئەحمەد پۆڵات لە ڕەققە وەک خاڵێکی سەرەکیی ناڕەزایەتییەکان باس کراوە.
کۆن-مەد، داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد، پشتگیرییە سیاسییەکانی بۆ شەرع ڕابگرێت و دان بە خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بنێت.
هاوكات، بڕیارە ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لەبەردەم باڵەخانەی ڕاوێژکاریی فیدراڵ لە بەرلین بەڕێوەبچێت.