ڕاستەوخۆ

هاوپەیمانیی عەرەبی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی یەمەن ڕاگەیاند

reset font size increase font size

هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانی بە ناوی (بەرەبەیانی یەمەن) ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی بەشداریی زیاتر لە 100 فڕۆکەی جەنگی لە هێرشە ئاسمانییەکاندا، زیاتر لە 300 پێگەی حووسییەکان تێکشکێنراون.

لیوا روکن تورکی مالیکی، گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی، ڕایگەیاند کە لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، فڕۆکە جەنگییەکان توانیویانە 324 ئامانجی گرنگی چەکدارانی حووسی وێران بکەن و هێزەکانیان پاراستنی ئاسمانی بۆ تەنگەی بابولمەندەب دابین دەکەن، هەروەها بە شێوەیەکی بەردەوام و 24 کاتژمێر پاڵپشتیی ئاسمانی بۆ هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەسەر زەوی دابین دەکەن.

دەستپێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییە هاوکاتە لەگەڵ سەرکەوتنێکی مەیدانیی هێزەکانی سەر بە حکومەتی دانپێدانراوی نێودەوڵەتیی یەمەن، کە توانییان لە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیدا بە پاڵپشتیی فڕۆکە جەنگییەکان، ناوچەی ستراتیژیی (زوباب) لە نزیک تەنگەی بابولمەندەب لە دەستی حووسییەکان دەربهێننەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.