ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ له زاری گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه بڵاویكردوه، كه‌شتیی فڕۆكه هه‌ڵگری ی‌و ئێس ئێس تریبۆلی نزیك كه‌ناراوه‌كانی ژاپۆن به ڕێكه‌وتووه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێت: دوو هه‌زار و 500 سه‌ربازی مارێنز و سێ كه‌شتیی جه‌نگیی دیكه‌ش به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ڕێده‌كه‌ون.
باسلەوەشکراوە، ناردنی هێزی زیاتری سوپای ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر داوای فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریكا بووه بە مەبەستی پشتیوانیی هێزه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی كه‌نداو.
هاوکات، كه‌ناڵی ئه‌بی سی نیوزی ئه‌مریكییش بڵاویكرده‌وه: ئه‌و كه‌شتیه جه‌نگییه نوێیانه‌ی ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست ده‌كرێن، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری ئێف 35 و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی پێشكه‌وتوی دیكه‌یان هه‌ڵگرتووه.