ڕاستەوخۆ

نیویۆرک تایمز: ترەمپ مەرجەکانی ڕێککەوتنی لەگەڵ ئێران توندتر کردووە

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی 'نیویۆرک تایمز'ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مەرجەکانی چوارچێوەی ڕێککەوتنی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران توندتر کردووە و ڕەشنووسە هەموارکراوەکەی بۆ پێداچوونەوە ناردووە بۆ تاران.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، لە زاری سێ بەرپرسی ئاگادارەوە ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ نیگەرانیی قووڵی خۆی لەو بەشانەی ڕێککەوتنەکە دەربڕیوە، کە پرسی ئازادکردنی داراییە بلۆککراوەکانی ئێران دەگرێتەوە، هاوکات ناڕەزایەتیی خۆی نیشان داوە لە درێژەکێشانی کات و دواکەوتنی وەڵامی تاران بۆ پێشنیارەکانی پێشووی ئەمریکا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ئەم گۆڕانکارییە لە لایەن ترەمپەوە بە مەبەستی زیادکردنی گوشارە بۆ سەر تاران، تاوەکو ناچاریان بکات بە قبووڵکردنی چوارچێوەیەک، کە پێشتر بۆ پەسەندکردن بۆ موجتەبا خامنەیی نێردرابوو.

نیویۆرک تایمیز نووسیویەتی، ئێستا پرسی پەیوەندیکردن و وەرگرتنی وەڵامی ڕوون لە موجتەبا خامنەییەوە کارێکی تا ڕادەیەک قورسە، هەر بۆیە هەر گۆڕانکارییەک لە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەدا ئەنجام بدرێت، ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی دواکەوتنی زیاتر و پەککەوتنی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان