ڕاستەوخۆ

جێگری ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران لوبنان ناگرێتەوە

reset font size increase font size

جێگری سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانی دایەوە و دەڵێت، هیچ بەڵێنێکیان لە بارەی لوبنانەوە بە تاران نەداوە.

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە هەنگاریاوە ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل نەیانگوتووە ئاگربەست لوبنان دەگرێتەوە. ڤانس داوای لە ئێران کرد کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ئاگربەستەکە شکست پێ نەهێنێت و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر تاران بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستەکە بدات، ئەوە بژاردەی خۆیانە و پەیوەندی بەوانەوە نییە.

هاوکات، شەوی ڕابردوو 8ـی نیسانی 2026، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا واشنتنی بەوە تۆمەتبار کردبوو، کە سێ خاڵی لە کۆی "10 خاڵەکەی" ئاگربەست پێشێل کردووە. هێرشکردنە سەر لوبنان، بەزاندنی ئاسمانی ئێران و نکۆڵیکردن لە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەو سێ خاڵەن کە قالیباف وەک پێشێلکردنی چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە باسی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێشێلکردنی خاڵەکان هیچ مانایەک بۆ ئاگربەست و دانوستان نامێنێت.

ڤانس لە وەڵامی قالیبافدا گوتی، "ئەگەر بەڕێز قالیباف تەنیا لەسەر سێ خاڵ ناکۆکی هەبێت، بێگومان خاڵی هاوبەشی زۆر لە نێوانماندا هەیە."

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگربەستەکان هەمیشە بە دۆخێکی ئاڵۆز و سەختدا  تێپەڕ دەبن و جەختی کردەوە، ئەمریکا هەرگیز بەڵێنی ئەوەی نەداوە لوبنان بخرێتە ناو ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئێراندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.