به به‌شداری به‌رپرسانی باڵای رۆژاڤا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌یان سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان، 62 یه‌مین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌ستی پێكرد، كاره‌كانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێش به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
بۆ بەشداریكردن لە کۆنفرانسه‌كه‌دا هەر یەک لە؛ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری لە رۆژاڤا، هەروەها لە باشووری کوردستانیشەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێستا له وڵاتی ئەڵمانیان، به‌رپرسانی باڵای كورد له رۆژاڤا له‌گه‌ڵ ئیمانیۆل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆبونه‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریاش وه‌ك نوێنه‌رانی سوریا له‌گه‌ڵ ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبونه‌وه.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ساڵانه به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌رفه‌تێكه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا لەبارەی پرسی ئاسایش و سه‌قامگیری و كێشه جیهانییه‌كان له‌گه‌ڵ تاوتوێکردنی رێگه‌چاره بۆ کێشه‌كان.
بەشداریی مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد نوێنەرانی رۆژاڤای کوردستان جێگەی سەرنج بوو له بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەی ئەمساڵ، بڕیارە لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانس‌دا، لەگەڵ نوێنەرایەتی وڵاتانی دیکە دیدار ئەنجام بدەن.
بەشداریی نوێنەرایەتی رۆژاڤا لە کۆنفرانسی میونشن، وەک هەنگاوێکی گرنگیی دیپلۆماسی، بەتایبەت دوای گرژییەکانی مانگی رابردووی سوریا، ئەژمار دەکرێت.

