ڕاستەوخۆ

فەرهاد شامی: تائێستا بڕیاری فەرمیی بۆ دانانی پارێزگاری حەسەكە دەرنەچووە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، تائێستا بڕیاری فەرمیی بۆ دانانی نورەدین ئەحمەد وەكو پارێزگاری حەسەكە دەرنەچووە.

فەرهاد شامی، بە كەناڵی روناهی گوتووە، بڕگە كارگێڕی و ئەمنییەكانی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی دیمەشق و هەسەدە جێبەجێكراون، ئێستا چووینەتە ناو جێبەجێكردنی بڕگە سەربازییەكان كه‌ هێزەكانی هەسەدە و حكومەت دەگرێتەوە.

دەشڵێ، هێزەكانمان دەگەڕێنەوە بۆ پێگە سەرەكییەكانیان بەر لە شەڕ و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەو شوێنانە بڵاوبوونەتەوە کە هێزەکانمان کشاونەتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، لەلایەنی حكومەتەوە كاتكوشتن هەیە لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنەكە و هەندێك بەربەستیش هەن، یەكێك لە بەربەستەكان بڕگەی تایبەت بە شەڕڤانە دیلەكانمانە كە دەبوو ئازاد بكرێن و ئازاد نەکراون.

دەشڵێ، تائێستا لە كۆبانێ هیچ جۆرە كشانەوەیەك لە گوندەكان و بەرەكان شەڕ نییە و شارەكە ئابڵوقە دراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.