ڕاستەوخۆ

سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی: هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامانجی ئێمەن

reset font size increase font size

سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە و وەک بەرگریی لە خۆیان لێی دەڕوانن.

محەممەد میرحوسەینی سەرکونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێز لە سەروەریی خاکی دراوسێکان دەگرێت و هێرشەکان بە واتای دژایەتیکردنی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە.

گوتیشی، ئەو لایەنەی کە پسپۆڕیی دیاریکردنی ئامانجەکانی هەیە، زانیارییان هەیە کە لەو شوێنانە ئەندامەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران هاتوچۆ دەکەن و ئەو شوێنانە بەکاردەهێنن، بۆیه‌ ده‌كرێنه‌ ئامانجی هێرشی ئێران.

هەروەها جەختی له‌وه‌شکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامانجی ئێمەن و ئەمریکا لەو زۆنگاوەی بۆ خۆی دروستیکردووە، چەقیوە.

 ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان بەدوای ناسەقامگیریدا نین، بەڵام پێیان وایە ئەمریکا و ئیسرائیل خەڵکی مەدەنی وەک قەڵغان بۆ پاراستنی خۆیان بەکاردەهێنن، بۆیە جگە لە بەرگری لە ئاسایشی خۆیان هیچ چارەیەکی دیکەیان نییە.

ئەم لێدوانانەی محەممەد میرحوسەینی لە کاتێکدایە لە سەرەتای جەنگەوە، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی سەدان هێرشی موشەکی و درۆنیی ئێران و گروپەكانی نزیك له‌و وڵاته‌ بووەتەوە.

لە هێرشەکانی شەوی ڕابردووشدا، هێرش کرایە سەر خانوویەکی مەدەنی لە گەڕەکی بەختیاریی شاری سلێمانی، کە زیانی ماددی گەورەی لێکەوتەوە و بووەتە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێی زۆر لای هاوڵاتیان و تێکدانی ئاسایشی شارەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.