ئاژانسی هەواڵێ هاوار بڵاویکردەوە، خێزانێکی کوردی شاری کۆبانێ، کاتێك دەیانویست بەڕێگەی قاچاخ بچنە لوبنان، لە ناوچەی تلکەلەخێ لە پارێزگای حومس، لەلایەن گروپێکی چەکدارەوە رفێندراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، خێزانەکە لە حەوت کەس پێکهاتوون، عەبدوڵڵا حەبەش کە خەڵکی ئوێنی، لە گوندەوارەکانی کۆبانێیە، لەگەڵ هاوژین و پێنج منداڵی، لەبری دەربازکردنیان بۆ لوبنان، رادەستی گروپێکی چهكداری کراون.
باس لهوهشكراوه، چەكدارهكان پەیوەندییان بە کەسوکاری خێزانەكهوە کردووە و لە بەرامبەر ئازادکردنیاندا داوای 35 هەزار دۆلاری ئەمریکی دەکەن.
ئاژانسەکە رایانگەیاندووە، کەسوکاری خێزانە رفێندراوەکە، لە دۆخێکی دەروونیی سەختدان و توانای دابینکردنی ئەو بڕە پارەیەشیان نیە، چەكدارهکان چەندین ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی خێزانەکەیان بۆ کەسوکارییان ناردووە.