ڕاستەوخۆ

سەرۆکی نوێی پیرۆ هەڵبژێردرا

reset font size increase font size

ئەمڕۆ پەرلەمانی پیرۆ بە زۆرینەی دەنگ خۆسێ ماریا باڵکازار، وەک سەرۆکی کاتی وڵاتەکە هەڵبژارد.

هەڵبژاردنەکە دوای وەرگرتنەوەی متمانە بوو لە جۆز جێری، کە تۆمەتی شیاونەبوون لە پۆستەکەی و گەندەڵی درابووە پاڵ و تەنها چوار مانگ سەرۆکی وڵاته‌كه‌ بوو.

باڵکازار، یاساناس و پەرلەمانتاری سەربەخۆ، تەمەنی 84 ساڵە و پۆستەکەی تاوەکو مانگی تەمموزی بەردەوام دەبێت، کە بڕیارە لە 28ـی ئەو مانگە هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی پیرۆر بەڕێوەبچێت.

لە ماوەی دەیەی رابردوو پیرۆر هەشت سەرۆکی گۆڕیوە بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی نێوان حزبەکانی وڵات، گەندەڵی و قەیرانە بەردەوامەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.