ڕاستەوخۆ

بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتیان سەرۆکی پێشووی فلیپین دادگایی دەکرێت

reset font size increase font size

دادگای نێودەڵەتی تاوانەکان بڕیاریدا بە دادگاییکردنی ڕۆدریگۆ دوتێرتێ، سەرۆکی پێشووی فلیپین، بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی.

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی وڵاتەکە قسەی بۆ بی بی سی بەریتانی کردووە و دەڵێ، دوتێرتێ دەستی هەبووە لە کوشتی دەیان هەزار بازرگانی مادەی هۆشبەر و بەکارهێنەرانی و هاوڵاتیانی دیکە.

دادگاکەش دەڵێ، لێکۆلەرەوەکانمان تۆمەتی کوشتی 76 کەس و سێ دۆسیەی تاوانی دژی مرۆڤایەتی خستووەتە پاڵ سەرۆکی پێشووی فلیپن.

پارێزەرەکەشی لەزاری خۆیەوە بە میدیاکانی گوتووە، خۆشحاڵە بە کوشتنی ملیۆنان ئاڵودەی مادەی هۆشبەر کە بووەنەتە هۆی وێرانکردنی وڵاتەکە.

بڕیارە دادگایکردنە لە دادگای نێودەڵەتی تاوانەکان لە هۆڵەندا لە ماوەی ئەم چوار رۆژدا بەڕێوەبچێت.

ڕۆدریگۆ دوتێرتێ تەمەنی 80 ساڵە، لە 11ـی ئازاری ساڵی رابردووەوە لە یەکەی دەستبەسەرکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەسەرکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.