دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، چاوه‌ڕێی هاوكاریی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز هاوكارییمان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا چاره‌نوسێكی خراپ چاوه‌ڕێی ناتۆ ده‌كات.
تره‌مپ، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمز، باسی له‌وه‌ش كردووه، وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بەتایبەتیش وڵاتانی ئەوروپی، زۆر زیاتر لە ئێمە پێویستییان بە کردنەوەی گەرووی هورمز و ڕەوانەکردنی نەوت بۆ وڵاتاکانیان هەیە ئەگەر هاوکاریمان نەکەن، ئەوا بێگومان چارەنوسێکی خراپ چاوەڕێیان دەکات.
گوتوشیه‌تی "ئێمە هاوکاریی زۆرمان پێشکەش بە وڵاتانی ناتۆ کردووە، بەڵام ئەوان هاوکاریمان ناکەن، ئەمە شتێکی خراپە، ئەوروپا زۆر زیاتر لە ئەمریکا خاوەنی کەشتیی جەنگی مینهەڵگرتنەوەیە، ئێمە چاوەڕێی هاوکاریی سەربازیی و کەشتییەکانی ئەوروپا دەکەین".
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی ئێران، هیچ سوودێک بە ئەمریکا ناگەیەنێت و پێویسته بەتەواوەتیی لەناو ببردرێت.