ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا دووپاتی کردەوە، وڵاتەکەی بە کردەیی خەریکی کۆتاییهێنانە بە ململانێی ئۆکرانیا و لە بە دەستهێنانی ئەو ئامانجە نزیک بووەتەوە.
لە پەراوێزی لووتکەی ڕێکخراوی شانگهای بۆ هاوکاری لە شاری بێجینگ، ڤلادیمێر پوتن لەگەڵ نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، مۆدی جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی تەواوی کێشەکان کردەوە و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ سەرجەم هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەربڕی کە ئامانجیان کۆتاییهێنان بێت بە جەنگی ئۆکراین.
سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ بە کردەیی هەنگاوی بەرەو کۆتاییهێنان بە ململانێکە ناوە و ئێستا لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجە نزیک بوونەتەوە.