ڕاستەوخۆ

باڵیۆزی فەڵەستین لە ڕوسیا: پێویستە چین و ڕوسیا ئەم جەنگە ڕابگرن

reset font size increase font size

باڵیۆزی فەڵەستین لە ڕوسیا بە ئاژانسی تاس-ی ڕوسی ڕاگەیاندووە، فەڵەستین پشتیوانی لە بەستنی کۆنفرانێکی نێودەوڵەتی دەکات بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران و جەنگی غەزە.

عەبدولحافز نۆفال ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی پێویستە ڕوسیا و چین و وڵاتانی دیکە فشار بخەنە سەر ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ئەوەی کۆتایی بە دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر ئێران بهێنن.

دەشڵێت: "دەبێت شەڕی ئێران و شەڕی غەزە بوەستێت، ئەگەر ئەم جەنگانە بەردەوام بێت، زۆر بە زوویی هەموو ناوچەکان دەخاتە دۆخێکەوە کە گەڕانەوەیان زۆر قورس دەبێت، ئەرکی یەکەم لەم بابەتەدا دەکەوێتە سەر شانی ئەو هێزانەی کە بەرگری لە ماف و دادپەروەری دەکەن. بۆ نموونە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی، کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕێکبخرێت، دەبێت بە زووترین کات بخرێتە بەرنامەی کار بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان.

باڵیۆزی فەڵەستین لە ڕوسیا دەشڵێ، داوا لە هەموو هێزەکان دەکەم ڕێگە نەدەن هەموو ناوچەکە ببێتە ئاگری جەنگ و بکەوێتە ناو ململانێ و شەڕێکی درێژخایەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.