نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ، ئەگەر جەنگی ئەمریکا و ئێران بەردەام بێ، کاریگەریی خراپی لەسەر ئابوریی جیهان دەبێ.
ڤاسیلی نیبینزیا، نوێنه‌ری ڕوسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی: ئه‌و جه‌نگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت، به ته‌نها هه‌ر كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر كه‌رتی وزه و ئابوریی جیهانیی نابێت.
باسی لەوەش کرد: كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ئەو جەنگە ته‌واوی جیهان ده‌گرێته‌وه و زیان به سه‌قامگیریی و ئاسایشی جیهانیی ده‌گه‌یه‌نێت و ئاسه‌واریی خراپ به‌جێده‌هێڵێت.