سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ركۆنه‌ی به ئامانجگرتنی خاكی عێراق و هێرشی سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیی ده‌كات و دەڵێ، ڕێگە نادەین لە خاکی عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نوسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویکردەوە: له دیداری سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی هه‌ردوو فراكسیۆنی هه‌ڵوێست و یه‌كگرتوی ئیسلامی، سودانی جه‌ختیكردووه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ن له خاكی عێراقه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بخرێته مه‌ترسیه‌وه.
هاوكات محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیی كردووه و باسی له كاریگه‌رییه خراپه‌كانی جه‌نگی ئه‌مریكا دژی ئێران كردووه له‌سه‌ر ناوچه‌كه به گشتیی و عێراق به تایبه‌تی.