ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا نزیک نییە و پرسی ئەتۆمیشمان هەڵپەساردووە

reset font size increase font size

 

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لەم قۆناغەی دانوستاندنەکاندا پرسی ئەتۆمی تاوتوێ ناکرێت و تەواوی سەرنجیان لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕ و داڕشتنی باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وڵاتەکەیان.

بەقایی ئاماژەی بەوەش کرد، هەرچەندە لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بەشێکی زۆری تەوەرەکانی گفتوگۆ گەیشتوونەتە ئەنجام، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە واژۆکردنی ڕێککەوتنێک نزیک بێت.

هاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە وەک نەتەوەیەکی بەهێز، تاران خۆی کات و شێوازی گونجاو بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی "دوژمن" دیاری دەکات، وەک چۆن لە ڕابردووشدا بەکردەوە ئەوەی چەسپاندووە، و بێ گوێدانە گوشار و پروپاگەندە سیاسییەکانی لایەنی بەرامبەر، بەردەوام دەبن لە پاراستنی سەروەریی خۆیان.

 

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا متمانەی خۆی بە لایەنی ئەمریکی لاواز نیشاندا و ڕایگەیاند، هیچ "گەرەنتییەک" نییە کە ئەگەر ڕێککەوتنێکیش بێتە ئاراوە، واشنتن پابەندی بەڵێنەکانی بێت.

بەقایی ئاشکرایشی کرد کە گۆڕانکارییەکانی چەند هەفتەی ڕابردووی پرۆسەی گفتوگۆکان، بەهۆی نێوەندگیریی وڵاتی پاکستان و چەند دەوڵەتێکی دیکەوە بووە، و ئاماژەی بەوەش دا کە تەوەرێکی سەرەکیی دانوستاندنەکان بریتی بووە لە بڕگەیەک تایبەت بە کۆتاییهێنان بە ململانێ و شەڕی بەردەوامی ئێستای ناو خاکی لوبنان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.