ڕاستەوخۆ

دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی دەستێوەردانی تورکیا لە یەمەن دەکات

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادە محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، ئەنجام داوە و تێیدا تاوتوێی رەوشی یەمەن و هەڵسوکەوتی میلیشیاکانی حوسییان کردووە.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی، ترەمپ ئاماژەی بەوەدا، میلیشیاکانی حوسی بە شێوازێکی زۆر خراپ ڕەفتار دەکەن و ڕەنگە داوا لە تورکیا بکات دەستێوەردان لە یەمەن بکات.

لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر ئێران بە "وڵاتی شکستخواردوو" وەسف کرد و جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی لە کاتێکی زۆر نزیکدا بڕیار لەسەر پرسی ئێران دەدات. لە لای خۆیەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕای گەیاند کە واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی سعودیە و هەمیشە لە پاڵیدا دەبێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.