ڕاستەوخۆ

عەلی زەیدی جەخت لە بەرزکردنەوەی ئامادەیی شەڕکردن دەکاتەوە

reset font size increase font size

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی باڵادا نەخشەڕێگەی پەرەپێدانی هێزە چەکدارەکانی دیاری کرد و ڕێنماییدا، کە ئامادەیی شەڕکردن بۆ بەرزترین ئاست بەرز بکرێتەوە.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی بۆ تاوتوێکردنی ئاستی ئامادەیی یەکە سەربازییەکان کرد، تێیدا بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتی، بریکاری وەزارەتی پلاندانان، ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران و فەرماندەی یەکە سەربازییەکان ئامادە بوون و وردەکاریی تواناکانی هێزی ئاسمانی، دەریایی، بەرگریی ئاسمانی و فڕۆکەوانیی سوپا خرانە بەر باس.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕێنمایی دا کە "ئامادەبایی شەڕکردن بۆ بەرزترین ئاست بەرز بکرێتەوە" و جەختی کردەوە که بنەماکانی هێزی سەربازیی مۆدێرن چی دیکە تەنیا لە چەکی کلاسیکیدا کورت نابنەوە، بەڵکو پشت بە توانای ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سیستمی بەرگریی ئاسمانی و پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و تەکنیکی دەبەستن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق پەرۆشیی حکومەتی بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکان دووپات کردەوە بە مەبەستی بەهێزکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکان و پەرەپێدانیان، بە شێوەیەک کە پاراستنی ئاسایشی عێراق، سەروەرییەکەی و ئاسمان و ئاو و خاکەکەی مسۆگەر بکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.