بارەگای بارزانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕەخنەی لە بەڕێوەچوونی دیداری میری 2026 لە شاری هەولێر گرت و ڕایگەیاند، کۆڕبەندەکە ئەمساڵ نەیتوانیوە بە شایستەیی ڕەچاوی فرەلایەنیی سیاسی و بەشداریی لایەنە سیاسییەکانی بەشەکانی تری کوردستان بکات.
لە بڵاوکراوەکەی بارەگای بارزانییدا هاتووە، لە دیدارێکی ئاوا گرنگدا، پێویست بوو نوێنەرایەتیی دۆزی گەلی کورد لە بەشەکانی تری کوردستان بە بەشداریی سەرجەم لایەنەکان ڕەنگ بداتەوە و ئەم جۆرە مامەڵەکردنەش نیگەرانیی خەڵکی تۆکۆشەر و ڕەسەنی بەشەکانی تری کوردستانی لێکەوتووەتەوە و دەبێتە هۆی قووڵکردنەوەی پەرتەوازەیی و دووبەرەکیی نێوان ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان.
لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا، بارەگای بارزانی هەموو لایەکی ئاگادار کردەوە، دیداری "مێری" هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە.