ڕاستەوخۆ

بڕیارکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر کرا

reset font size increase font size

ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراق بڵاوی کردەوە، ناسر کازم، بڕیارکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق، لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل لە خاوەن کارگەیەک لە پارێزگای موسەنا دەستگیر کرا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی باڵای حکومی، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەردەوامی حکومەتدا دێت کە بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران بەڕێوە دەچێت.

لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین گەورە بەرپرسی حوکمی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کراون، لەوانەش عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.