ڕاستەوخۆ

وەزیری دارایی: دەبێت بەندە هەمیشەیییەکانی بودجە بکرێنە یاسای سەربەخۆ

reset font size increase font size

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، لە چوارچێوەی میوانداریکردنی لەلایەن لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە ڕایگەیاند، داوای کردووە ئەو بەندانەی بودجەی گشتی کە سروشتی هەمیشەیییان هەیە لە ڕێگەی یاسای سەربەخۆوە ڕێک بخرێن.

وەزیری دارایی عێراق لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هەنگاوە بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی کارەکانی دەوڵەت و پاراستنی دۆسیە سەرەکییەکانە لە پەککەوتن بەهۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی یاسای بودجەوە.

فالح ساری ڕوونی کردەوە، چەندین بەندی کارا، لەوانە بڕگەکانی پەیوەست بە قەرزکردن و مۆڵەتەکان، لەگەڵ دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەدا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کارکردنیان ڕادەوەستێت، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەڕێوەچوونی کار لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دروست دەکات. لەم سۆنگەیەوە جیاکردنەوەی ئەم بەندانە بە یاسای سەربەخۆ، ڕێگری لە پەککەوتنی شایستە دارایییەکان دەکات.

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە کرد، وەزارەتەکەی لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی داهاتوو بەردەوامە تاوەکو جێبەجێکردنی پابەندبوونە سەرەکییەکانی دەوڵەت و لە سەروویانەوە مووچەی فەرمانبەران و پێویستییە کۆمەڵایەتییەکان لە چوارچێوەی توانا دارایییە بەردەستەکاندا زامن بکات.

فالح ساری تیشکی خستە سەر ئاڵۆزییەکانی دۆخی دارایی و ئاشکرای کرد، ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە لە مانگی سێی ئەمساڵەوە، پێویستی بەوەیە بودجەی داهاتوو لەسەر بنەمای خەمڵاندنی ورد دابڕێژرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.