ڕاستەوخۆ

دەستپێکردنی تۆمارکردنی قەرزی نیشتەجێبوون لە 6 پارێزگا بە کەرکوک و بەغداوە

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ دابینکردنی ئاسانکاریی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەستپێکردنی قۆناغێکی دیکەی پێشکەشکردنی ئەلیکترۆنی بۆ قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون ئاشکرا کرد.

 بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، سبەینێ یەکشەممە پرۆسەی تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی بۆ قەرزی سندوقی نیشتەجێبوونی عێراقی دەستپێدەکات و پارێزگاکانی (بەغدا، نەینەوا، نەجەف، صلاح الدین، ئەنبار، و کەرکوک) دەگرێتەوە. پێشکەشکردن تەنها لە ڕێگەی بەستەری ئەلیکترۆنیی فەرمیی سندوقەکەوە (ihf.moch.gov.iq) دەبێت.

 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕوونیشی کردووەتەوە کە پرۆسەی وەرگرتنی داواکارییەکان بەپێی کات و پێشینەی پێشکەشکردن (أسبقية التقديم) ڕێکدەخرێت و تا تەواوبوونی پشکی دیاریکراوی پارێزگاکە بەردەوام دەبێت.

هاوکات دەستەکە مەرجەکانی بەڵگەنامە هاوپێچەکانی دەستنیشان کردووە، کە برتیین لە:

  • پڕکردنەوەی تەواوی زانیارییە داواکراوەکان بە شێوازێکی ورد.

  • ئەپلۆدکردنی تەنها ڕووی پێشەوەی کارتی نیشتمانی.

  • بارکردنی کۆپیی مۆڵەتی دروستکردن (إجازة البناء).

  • بارکردنی سەندی عەقار (سند العقار) کە دەبێت دەرهێنراوی ساڵی 2025 یان ساڵانی دواتر بێت.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.