ڕاستەوخۆ

عەلی زەیدی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ئێران هێنا

reset font size increase font size

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئێرانی دراوسێ هێنا، بەڵام جیاواز لە سەرۆکوەزیرەکانی پێشوو عێراق لەم سەردانەیدا چاوی بە ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران نەکەوت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تاران لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی و حسێن موحسینی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران کۆ بووەوە.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە نێوان هەردوو وڵاتدا ڕێککەوتننامەیک و سێ یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ کراون. ڕێککەوتننامە سەرەکییەکە تایبەتە بە بەستنەوەی هێڵی گواستنەوەی وشکانی لە نێوان عێراق و ئێراندا، کە ئامانجی سەرەکیی ئاسانکاریکردنە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ڕێگەدان بە تێپەڕاندنی سنوورەکان لەلایەن بارهەڵگرەکانی هەردوو وڵاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، یاداشتنامەیەکی دیکەی لێکتێگەیشتن واژۆ کراوە بۆ بەستنەوەی هێڵی ئاسنینی نێوان کرماشان، خەسرەوی، خانەقین و بەغدا. هاوکات، هەردوولا یاداشتنامەیەکی دیکەیان لە بوارەکانی کارگێڕیی حکومی و ڕاهێنانی سەرچاوە مرۆییەکاندا ئیمزا کرد.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.