سەرچاوەیەکی بەرپرس ڕایگەیاند کە بانکى فیدراڵیی ئەمریکا گوژمەیەکی نوێی دراوی نەقدی دۆلاری ڕەوانەی بانکی ناوەندیی عێراق کردووە.
ئەو سەرچاوە بەرپرسە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی عێراق (واع) ڕایگەیاند: "بانکی فیدراڵیی ئەمریکا گوژمەیەکی نوێی دۆلاری نەقدی (کاش)ی بۆ بانکی ناوەندیی عێراق ناردووە کە بەهاکەی 500 ملیۆن دۆلارە."
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم بڕە پارە ڕەوانەکراوە بە ڕەزامەندیی بانکی ناوەندیی عێراق لە مامەڵەکانی تایبەت بە گەشتیاران و حەواڵە دەرەکییەکاندا وەبەرهێنانی پێوە دەکرێت و بەکاردەهێنرێت.