عەلی زەیدی لە بەرلینەوە پابەندبوونی بەغدا بە شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ فرێدریک مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرلین، ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکیی دەوڵەتی عێراقە و شایستەکانیشی بە گوێرەی دەستوور و یاسا دەستنیشان کراون، هاوکات پابەندبوونی بەغدای بە دابینکردنی ئەو شایستەیانە دووپات کردەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد و هانی کۆمپانیا ئەڵمانییەکانیدا بێنە عێراق بۆ کارکردن، بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاستی هاوبەشییەکان. هەروەها زەیدی ئاشکرای کرد، بەغدا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوت بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
لە لایەکی دیکەوە، فرێدریک مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی هاوکارییەکان بۆ عێراق دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی حکومەتی عێراق کردەوە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کۆنترۆڵکردنی چەکدا.