شەوی ڕابردوو، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بە بەشداریی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوویەوە و باسیان لە دۆسییە ئابووریی و سیاسیی و یاساییەکانیان کرد.
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، لە کۆبووەنەوەکدا، عەلی زەیدی، باسی لە ڕیکارەکانی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاکسازیی دامەزراوەیی کردووە، پێی گوتوون، ئەوان بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران ڕاوەدوو دەنێن.
دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، جەختکراوەتەوە، پێویستە عێراق بەدوور بێت لەو سزایانەی ئەمریکا کە بەسەر بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکەیدا دەسەپێندرێت، چونکە عێراق لە بارودۆخێکی دارایی سەختدایە و توانای سەرکێشیی نییە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، تاوتوێی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز کراوە ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ناردنی بۆ پەرلەمانی عێراق.