دەستەی دەسپاکی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی ناسڕییە و چەند فەرمانبەرێکی دیکە دەرچووە.
ئەوەش دوای ئاشکراکردنی تۆڕێکی گەندەڵی کە تێوەگلاون لە تەزویر و دەستکاریی خاوەندارێتیی موڵک و زەوییەکانی شارەوانیی شارەکە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەستەکە، لە چوارچێوەی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا، مۆرکی قەدەغەکردن (الحجز الاحتياطي) لەسەر ١٠٤ موڵکی سەرەکی و نایاب دانراوە کە بەهایان لە ١٠ ملیار دینار زیاترە.