ڕاستەوخۆ

غالب محەمەد: کۆمپانیاکانی نیشتەجێبوون ستەمێکی گەورە لە کڕیارەکانیان دەکەن

reset font size increase font size

غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە نووچەی ڕاگەیاند، بە نوسراوی فەرمیی داوا لە بانکی ناوەندیی عێراق دەکەن سزای ئەو کۆمپانیایانە بدرێت کە خۆیان بە نرخی فەرمیی دۆلار لە حکومەت وەردەگرن، بەڵام بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون کە دەیدەنە هاوڵاتیان بە نرخی بازاڕ مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.

دوای ئەوەی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق بڕیاریدا لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبووندا، قیستی یەکەکان بە نرخی فەرمی دۆلار بێت، غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێ، کۆمپانیاکانی نیشتەجێبوون لە وەرگرتنی قیستی یەکەکاندا، ستەمێکی گەورە لە کڕیاران دەکەن و پێویستە ڕابگیرێت.

گوتیشی، ئەمڕۆ بە نوسراوی فەرمیی داوا لە بانکی ناوەندیی عێراق دەکەن سزای ئەو کۆمپانیایانە بدرێت کە خۆیان بە نرخی فەرمیی دۆلار لە حکومەت وەردەگرن، بەڵام بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون کە دەیدەنە هاوڵاتیان بە نرخی بازاڕ مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.

بە گوێرەی بریاری دەستەکە، سەرجەم پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان پابەند کراون بە وەرگرتنی قیستەکان بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی، واتە بۆ هەر سەد دۆلار ١٣٢ هەزار دینار وەربگیرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.