ڕاستەوخۆ

پۆلیسی دارستانی سلێمانی: تۆمەتباری ئاگرکەوتنەوەکەی گوندی کانی خان دەستگیرکرا

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگرێکی فراوان لە سنووری گوندی کانی خان لە قەزای دوکان کەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ، دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی مێرگەپانەوە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد بۆ هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکرد و لە ئەنجامدا توانرا کەسێک بە تۆمەتی هۆکاربوون لە کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیر بکرێت.

بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 30 دۆنم لە لەوەڕگە، پۆش و پاوان و دارستانی سروشتی و رەز و باخی هاوڵاتییان سووتان. ئاماژە بەوەشکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی بەرانبەری.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.