ڕاستەوخۆ

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە

reset font size increase font size

لە درێژەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەک، ئەمڕۆ هەینی 21ی ئابی 2026، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ نزیکەی 25 هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

بە گوێرەی زانیارییەکان، نرخی مسقاڵی زێڕ بەپێی عەیارەکان بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

عەیار 22: 1 ملیۆن و 37 هەزار دینار

عەیار 21: 990 هەزار دینار

عەیار 18: 848 هەزار دینار

عەیار 14: 659 هەزار دینار

ئەم نرخە نوێیە لە کاتێکدایە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتووەتە 4,591 دۆلار و نرخی 100 دۆلاری ئەمریکیش لە بازاڕی ناوخۆدا بەرامبەر بە 154 هەزار و 500 دینارە.

بەرزبوونەوەی نرخی زێر دوای ئەوە دێت، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیاریدا کڕینەوەی قەواڵە داراییەکانی لە چارەکی دارایی داهاتوودا دوو هێندە بکات، ئەم هەنگاوە بووە هۆی دابەزینی نرخی قەواڵەکان و دۆلار، لەگەڵ زیادبوونی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەکاندا، کە لە ئەنجامدا وەک هەمیشە هۆکار بووە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەران بەرەو زێڕ و بەرزبوونەوەی نرخەکەی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.