ڕاستەوخۆ

دەزگای دژەتیرۆری عێراق: دوو گەنجە کوردەکەی پردێمان بە هەڵە شەهید کردووە

reset font size increase font size

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا دانی بەوەدا نا کە لە ئۆپراسیۆنەکەی ئەیلوولی کەرکووکدا، دوو گەنجی کورد لەلایەن هێزەکانیانەوە بە هەڵە شەهید کراون و لیژنەی لێکۆڵینەوەش پێکهێنراوە.

ئەمڕۆ دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی دەربارەی ڕووداوەکەی ناوچەی پردێ بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە لە چوارچێوەی ئەرکی نیشتمانی بووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و پووچەڵکردنەوەی پلانەکانیان، بەڵام لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی چڕدا و لەکاتی ڕاوەدوونانی دوو تیرۆریستدا (کە یەکێکیان پشتێنی بۆمبڕێکراوی پێوەبووە و ئەوی دیکەشیان چەکدار بووە)، ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا بۆ ڕێگری لە تیرۆریستەکان، تیرۆریستێک کوژراوە و یەکێکی دیکەیان دەستگیر کراوە، بەڵام لەم نێوەندەدا دوو هاووڵاتیی مەدەنی بە هەڵە شەهید بوون و چوار ئەندامی دەزگای دژەتیرۆریش بریندار بوون.

دەزگای دژەتیرۆر ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕاستەوخۆ لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لیژنەیەکی هاوبەشی لێکۆڵینەوە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان پێکهێنراوە. هاوکات دەزگا سەرەخۆشی و دڵگرانیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو دوو گەنجە کوردەی پردێ کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە 27ی ئەیلول، هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوو چەکداری داعشدا لە شارۆچکەی پردێ دوو گەنجی کورد بەهەڵە شەهید کران و و بەڵام دژە تیرۆر ئەو کات ڕایگەیاند یەکێک لەو گەنجانە بە ناوی محەمەد هێمن چەکداری داعش بووە وێنەکەیان بڵاوکردەوە و دوای دوو ڕۆژ بە خانەوادەکەیان ڕاگەیاند.

ناساندنی ئەو گەنجە کوردە بە داعش ناڕەزایەتی گەورەی بنەماڵە و کوردانی پردێ لێکەوتەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لەژیر فشارەکاندا دەرکەوت کە بەهەڵە ئەو گەنجە کوردە کوژراوە نەک ئەوەی چەکداری داعش بێت.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.